دەرکەوتنی خەتی نوسین
بڵاوکردنەوە:
سابیر ژاکاو
نووسەر:
سابیر ژاکاو
بینراو:
770
بەش:
زمان
سیستم و ڕەوتی نوسین لە مێژو و گەشەیەکی تایبەتی داخوازی و مەبەست، بەرهەمی گەشە و سەرهەڵدانی گەشەی مێشکی مرۆڤ لە پڕۆسەی گەشەی داواکاری و داخوازی و ئاکامی پەیوەندی مرۆڤ لە سەردەمانی جیاواز و گەشەی ئەم گیاندارە لە قۆناغ و پڕۆسەیەکی هاڵۆزی زوان بە مەبەست و ویستی مانەوە و هەرمانی ئەم نوسینە لە لایاەن ئەم گیاندارە گەشەکردوە، بوە.
قۆناغ و سەردەمی فۆڕم و ڕەوتی نوسین لە گەشەی ٤٠٠ هەزار ساڵەی شۆڕشی فەرهەنگی و گەشەی ٤٠ هەزار ساڵەی زوانی ئەم گیاندارە لە پڕۆسەی داواکاری و داخوزی ژیانی ئاسایی بۆ قۆنافێکی هەستیاری هەرمان و مانەوەیی ئەم نوسین و بەسەرهات و چیرۆک و ئاستی بەهێزی پەیوەندیسازی و کردنەوەی دەرگەی پەیوەندیسازی مرۆڤی هەرە کۆن بۆ بەرەکانی پاش خۆی لە پڕۆسەیەکی هاڵۆزی مانەوەیی، ئەمە داهێنانی خەت، تەەقینەوە و گەشەی تایبەتی ئەم بەش و گەشەکردنە، بو.
مرۆڤ لە کۆنەوە بەشێوەی هێما و نگاری، پیکتۆگرام ₁کە لەم چوارچێوەیە جۆرێک لە خەت هەیە کە هەر وشە لەگەڵ هێما و نیشانەیەک بەرانبەرە، ئەمە ئەم خەتە پتر لە ئەشکەوتەکان، لەگەڵ ئەم خەتە ڕوبەڕو دەبینەوە و دەیانبینین کە بەشێوەی هەڵکەندن یا کێشانەوەی هێمایەک لەسەر دیوار و بەردی نێو ئەشکەوتەکان، وێنەیەک بە نوێنەری وشەیەک دادەندرا کە ئەم خەتە چ هێز و تایبەتمەندی زوانی بە ئاست قوڵایی زوان و نوسینی ئێستاکانە، نەبو. ئەم جۆرە خەتەی وێنەنگاری و وشەنگاریە لە مرۆڤی مۆدێرنیش، دانەبڕاوە و ئێستاش بەشێوەیەکی زۆر چالاک، لەنێو شار و دەرەوەی شار و شوێنەگشتیەکان، لەگەڵ ئەم جۆرە خەتە، ڕوبەڕو دەبینەوە کە بەشێوەی تابڵۆ و هێما و وێنەی ئاگادارکردنەوە و وریا کردنەوەیی، بەکار دێن.
خەتی دواتر، خەتی وشەنگاری و ئاماژەیی وشەیی یا خەتی لۆگۆگرامە₂ کە لەم چوارچێوەیە، هەندێک هێما و نیشانە بەشێوەی گرێبەستی و قەراردادی نوێنەری سەربەخۆ و تایبەتی کەرەستە و ئامراز و گیاندار و ڕوداوێک بون. واتە هێما و نیشانەی کەرەستە و ئامرازێک کە باسی لە چەمکی ئەم بابەتەیە دەکرد کە بەشێوەی نهێنی شاراوە بو. تاکو بەشێوەی ڕەمزی و سوڕیانە خوێندراباوە. دواتر خەتی ڕوانگەنگاری و ئیدیۆگرام₃ دەردەکەوێت کە لەم چوارچێوەیە، واتا و مەبەستی کەرەستە و ئامراز، دیاری دەکرا. لەم شێوە خەت و نوسینە، هەر هێما و نیشانەیەک، مەبەست و چەمکێکی تایبەت و واتایی و چەندواتایی لە ئاست، هێما و نیشانەکە، دەگەیاند. بۆ نمونە لە هەڵکەندن یا کێشرانەوەی "گوڵەگەنمێک" هەم ئاستی هێز و جێگەوپێگەی گەنم و هەم دۆخی جوتیاری و هەم خواردەمەنی و هەم، پیرۆزی گەنم" نیشان دەدرا.
لەم سێ ڕەوتەی مێژویی خەت و گەشەی ئەم داهێنانە مەزن و هەرە گەورەی دەستی مرۆڤ کە بەردەبناغەی گشت داهێنان و دۆزینەوەکانی نوێتر و مۆدێرن و شارستانیەت بو، مسۆگەر کرا و داهێندرا. خەتێكی گرنگ و تایبەت کە نهێنی و تایبەتمەندی، تایبەتی هەبو، خەتی نهێنی₄ یا کۆدی بو کە لەم شێوازە، هێما و وێنەیەک، نوێنەر و هەڵگری دەنگ و فۆنێمێک بو. واتە هێما یا نیشانەیەک، هەڵگری هێز و بارتایی دەنگ و فۆنێمی زوانێک بو کە لەگەڵ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هێما و نیشانەیە، دەنگێکی زوانەکەی، دەناسی و لەپاڵ یەک و تێکەڵکردنی هێما و نیشانەکان، هەڵگری کۆدی وشەیەک، دەبو. بۆ نمونە: کە باس لە ناوچەیەکی شاخاوی کرابایە، ئەمە لە تێکەڵکردنی هێمایەک کە کۆدی دەنگێک بو، بۆ نمونە ""دار" و "گەڵا" و "کێو"، هاوشێوەی وشەیەکی لێکدراوی ئێستا، بۆ پێش و بەرەی داهاتوی خۆیان، نیشانەی "دارستانیان" بەشێوەی نهێنی و کۆدی، بەجێ دەهێشت.
خەتێکی دیکە و ئێگجار تایبەت کە بەشێوەیەکی سرنجڕاکێش توانی جێی خۆی لەنێو زوانەکان بکاتەوە، خەتی بڕگەیی₅ بو. لەم شێوازە؛ بەکارهێنانی هێما و نیشانەیەک، هەڵگری بڕگەیەکی پێکهاتو لە کۆنسۆنانت و ڤاوڵێک، بو. واتە هەر هێما و نیشانەیەک لەنێو زوانێک، بەرانبەر بە بڕگەیەکی زوانەکەی دەبو کە لە کۆنسۆنانت و ڤاوڵێک، پێک دەهات. زوانێکی زۆر کەم ماون کە ئەم جۆرە سیستمە بەکار ببەن، لەوان زوانی "جەپەنی" لەم شێوازە کەڵک وەردەگرێت کە تەیدا هەندێک هێمای تایبەت هەیە کە هەڵگری بڕگەئاخاڤتنیەکانن₆ کە ئەم هێما و نیشانانە، دەبنە هەڵگری هەر کام لە تەک بڕگەیەکانی₇ ئەم زوانە.
مرۆڤ بە کەڵکوەرگرتن لە خەتی هێمایی و نگاری لەنێو ئەشکەوتان، بۆ ڕێبوار و کۆچەران و نەوەی پاش خۆیان، کۆمەڵێک نهێنی و بابەتی شاراوەیان بەجێدەهێشت. بۆ وێنە، لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان هێمای "ئاشێکیان" هەڵ دەکەند و دەکێشاوە، کە نوێنەری "ئاشەوان" و یا هێمای "کلیلێکیان" دەکێشاوە کە نوێنەر و هێمای "ڕدێنسپی" و "پێشەنگێک" بوە. یا هێمای گیاندارێکی کێوی و دەسەمۆکراو و یا هێمای دار و گژوگیا کە گشتی چەمک و بزاڤ و زاراوەی نهێنی ئەم دەستکەوتە مەزنەی مرۆڤی گەشەکردوی (سەرتر لە گەشەی شارستانیەت) ٤٠٠ هەزار ساڵەی شۆڕشی فەرهەنگی و کولتوری بوە کە بەرەبەرە توانی گشتی گۆی زەوی بە ئەژنۆی هێژمۆن و ڕکێف و کاریگەری خۆی دەربهێنێت.
ئەمە خەتی نوسین، ئەم هێز و توانا بۆرینە و سیحراویەی لە ٤٠ هەزار ساڵەی ئەم گیاندارە گەشەکردویەی هەبوە و تاکو ئێستا لە نوێترین و گەشەکردوتراوین شێوە و فۆڕمی نوسین، ئەمە لە هەمان ڕەوتی گەشەی خەتی نوسین، گەشەی کردوە و تاکو لە سەردەمی سەرتر لە گەشەی شارستانیەت، ئەمە هەمان هێز و بنەمای سەرەتایی شێوە و ڕەوتی نوسین لە ئەشکەوتەکان بەرەو تێکنۆلۆجیا بگەڕێتەوە کە لە ڕەوتی ئینفۆگرافیک₈ یا وێنەزانیاری ئێستا جیهانی تێکنۆلۆجیایی مرۆڤی مۆدێرن، ئەمە هەمان کار و ئەرکێک کە مرۆڤی ٤٠٠ هەزار ساڵ لەمەپێش لە ئەشکەوتەکان بە هێمای وێنەیی لەبری مەبەستێک، ئێستاش مەبەست و داواکاری خۆی لەڕێگەی ئیمۆجی و ستیکێر، دەردەبڕێت و هەمان داتا و سیستمی نوسینی بەرایی و سەرەتایی ئەم گیاندارە گەشەکردویە.
₁ pictogram
₂ logogram
₃ ideogram
₄ Rebus writing
₅ Syllable writing
₆ Spoken syllable
₇ Monosyllable
₈ Infographic
نوسینی: سابیر ژاکاو
سەرچاوە:
فەرهەنگی ئێتیمۆلۆجی ئافاشین، سابیر ژاکاو، بڵاو نەکراوەتەوە.
پرشەدارێکی زمانەوانی ١ و ٢، سابیر ژاکاو.
دەرکەوتنی خەت لەلایان مرۆڤەوە، سابیر ژاکاو، گۆڤاری زمان و زار.
زوان و زار، سابیر ژاکاو، گۆڤاری زمان و زار
زۆرترین بینراو
developed by Scorpion shield